ئه‌حمه‌د تورک: ئەگەر کێشەی کورد جارەسەر نەکرێت چەک هەڵگرتن ئاسانە

ئه‌نقه‌ره - KDP.info / - هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا مافه‌کانی کورد له‌و وڵاته‌دا ده‌سته‌به‌ر نه‌کات دووباره چه‌ک هه‌ڵده‌گیردرێته‌وه, به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی میللییه‌ت؛ ئه‌حمه‌د تورک ڕایگه‌یاد که ده‌وڵه‌ت نابێت چاره‌سه‌ریی پرسی کورد تا ئاستی چه‌ک داماڵینی په‌که‌که دابه‌زێنێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا چه‌ک له ده‌ستی کورد ده‌ربێنێت و وا تێبگات که هه‌موو کێشه‌کان کۆتایی پێهاتووه و هیچ هه‌وڵێک نه‌دات بۆ هاتنه‌دی دیموکراسی، داد و یه‌کسانی، له داهاتوویه‌کی نێزیکدا له هه‌مان ناوچه گرووپێکی چه‌کدارێکی دیکه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ئه‌حمه‌د تورک ڕه‌خنه‌ی توندیشی له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی پارتی گه‌لی کۆماریخواز و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست گرت و ڕایگه‌یاند: ئه‌و دوو پار‌ته پشتیوانی له ئاشتی له تورکیا ناکه‌ن و به‌رده‌وام کورد و ئه‌ردۆغان به مامه‌ڵه‌ی نهێنی کردن تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌چی ئه‌و بابه‌ته سه‌رله‌به‌ری دووره له ڕاستییه‌وه.




