٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێكی پەرلەمان داوا دەكات پەرلەمان هاوینی ئەمساڵ پشوو وەرنەگرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەوهۆیەی ئێستا ژمارەیەكی زۆر پرۆژە یاسا لە پەرلەمانی كوردستانەو ئامادەیە بۆ گفتوگركردن و پەرلەمانیش ماوەیەكی كەمی ماوە بۆ ئەوەی پشوو وەربگرێت بەئامانجی ئەوەی زۆرترین پرۆژە یاسا دەربكرێت ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی پەرلەمان لەو وەرزە پشوو وەرنەگرێت.

د. ئەحمەد وەرتی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ kdp.infoگوتی: ئێستا نزیكەی 70 پرۆژە یاسا لە پەرلەمانی كوردستانەو ئامادەیە بۆ گفتوگۆ كردن لەسەری و تاوەكو ئێستا چارەنووسیان لەم خولەی پەرلەمان دیار نیەو ئەگەر بێت و دانیشتنەكانی پەرلەمان زیاتر و چڕتر نەكرێنەوە و بەرنامەیەكی تایبەت دانەنرێت بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە یاسایانە ئەوا ناتوانرێت سەك لەسەر سێ ی ئەو پرۆژانە خوێندنەوەیان بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت.

وەرتی گوتیشی: من وەكو ئەندامێكی پەرلەمان داوام كردووە كە پەرلەمان لەم خول و وەرزەدا پەرلەمان نەچێتە پشوەوە یاخود پشوو وەرنەگرێت واتا لە وەرزی هاوینی ئەمساڵ پەرلەمان بەردەوام بێت لەكاركردن و دانیشتنەكانی ئەمەش بۆ ئەوەی زۆرترین پرۆژە یاسا تەواو بكرێت و پەسەند بكرێت بۆ ئەوەی نەكەونە وەرزێكی تری پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار