٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوە یەكگرتووەكان: سوپاسی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كرد، بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی سوریا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ لەمیانەی دیدارێكی نێوان هەردوولادا یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە د. دیندار زیباری و خاتوو جاكلین بادكۆك جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ئاماژە درا بە كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری نیشتمانی كە ئیستا لە هەولیر دەبستریت وە پیشتریش لە هەرسێ پارێزگاكانی (بەسرە، بەغداد، و هەولێر) ئەنجام دراوە سەبارەت بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی هەزارەی سێ یەم كە لەساڵی 2000 لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و پەسند كرا بە ئامانجی ئەوەی تا ساڵی 2015 ووڵاتانی جیهان بتوانن بە روئیایەكی هاوبەش پێشكەوتن لەبوارەكانی ئاشتی و سەقامگیری، نەهێشتنی گەندەڵی، عەدالەت، حوكمڕانی، نەهێشتنی هەژاری، ژینگە پارێزی، پەروەردەو تەندروستی و زۆر بواری دیكە تۆماربكەن.

لەلایەن خۆیەوە، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە هەنگاوی دانانی ئامانجەكانی گەشەپێدانی هەزارەی سێ یەم و پەسندكردنی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان بەگرنگ وەسف كرد وە ڕوونی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی باشی بینینوە لە كاركردن لەسەر ئەو ئامانجانە و پێشخستنی بەتایبەتی لەبوارەكانی پەروەردە، تەندروستی، مافی مرۆڤ، و بەهێزكردنی ئافرەتان. وە پاڵپشتی حكوومەتی هەرێمی نیشاندا بۆ بەردەوامی دان لەباشتركردنی ئامانجەكانی دیكە سەرخستنی ئەو هەنگاوە.

جگە لەمە یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە داوای لە ناوبراو كرد كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی خۆیان ببینن بە چاودێری كردن و ڕووماڵكردنی میدیا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان كە بڕیار وایە لە مانگی ئەیلول ببەسترێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی شەفاف و بێگەرد ئەنجام بدرێت و بەپێویستی زانی كە نەتەوەیەكگرتووەكان پشتیوانی لە هەولەكانی ئەو ئازادییە بێت كەلەهەرێمی كوردستان هەیە.

دواتر بادكۆك ڕایگەیاند ئەگەرچی ئەو ئەركەی ئێستا نەتەوە یەكگرتووەكان لە كوردستان لەئەستۆی گرتووە تەنها لایەنی مرۆیی نیە و لە پلانمان دایە كە یەكەی گەشەپێدان بكەینەوە بۆ هاوكاری كردن لە جێبەجێكردنی كار و چاڵاكیەكان. لەكۆتایی سوپاسی ئەو هەڵوێستەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كرد كە هەستاوە بە تەرخانكردنی بڕی 10ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی سوریا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار