٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ئەنبارو موسڵ بەناچاری بۆ 4ی تەمووز دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

 بەغداد- KDP- info/ دوای ئەوەی بارودۆخی هەردوو پارێزگای ئەنبارو موسڵ بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تێكچووبوو، هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەم دوو شارە ئەنجام نەدران و بە ناچاری دواخران بۆ 4ی تەمووز.

عەلی موسەوی راوێژكاری راگەیاندنی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند كە جارێكیتر رۆژی 18ی ئایار دەستنیشان كرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە هەردوو شاری ئەنبارو موسڵ.

لە درێژەی لێدوانەكەی راوێژكاری راگەیاندنی نوری مالیكی بۆ سۆمەرییە نیوز گووتی:دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لەم دوو شارە بۆ 4ی تەمووز لەسەربنەمای ئەو راپۆرتە ئەمنییانە بوون كە لەم دووشارەوە بەدەستمان دەگەیشت بۆیە بە ناچاری كاتەكەی بۆ 4ی تەمووز داخرا..بەلام ئێستا بە هەڵسەنگاندنی هەمیشەیی بارودۆخی ئەمنی لەم شارانە كۆمسیۆنی باڵا جارێكیتر رۆژی 18 ی ئایاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم دوو شارە دیاركردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار