٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لەنوێنەرانی ئەو خۆپیشاندانە كرد كە لەلایەن یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بەبۆنەی رۆژی یەكی جەژنی كرێكارانی جیهان رێك خرابوو

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ سێ شەممە 30/4/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان، پێشوازیی لەنوێنەرانی ئەو خۆپیشاندانە كرد كە لەلایەن یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بەبۆنەی رۆژی یەكی جەژنی كرێكارانی جیهان رێك خرابوو.

لەدیدارێكدا كە هاژە سلێمان و عبدالسلام بەرواری و سردار رەشید ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوو.

بەنوێنەرایەتی خۆپیشاندەران لەچەند خاڵێكدا ژمارەیەك داواكاریان بۆ باشتر كردنی رەوشی كرێكاران خرایە روو كە هەندێكیان پەیوەست بوون بە گەڵالە كردنی پرۆژە یاسا و هەندێكی تریش بەدواداچوون و چاودێری بەردەوام و دەست نیشان كردنی ئەو خاڵانەی پەیوەستن بەچاكتركردنی رەوشی كرێكاران لەهەموو رووێكەوە.

لەلایەن خۆیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان كرد لەو رۆژە پیرۆزە و ستایشی رۆڵی چینی كرێكاران و زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد كە قوربانی زۆریان لەپێناو هاتنە كایەی ئەمرۆی سەرفرازی داوەو مافی خۆیانە بەردەوام چاومان لەداواكاریەكانیان هەبێت و هەمیشە بەخۆدابچینەوە بۆ ئەوەی بتوانین بەباشترین شێواز خزمەتیان بكەین،

هەر لەدیدارەكەدا بریار درا بەردەوام لەگەڵ لیژنە پەیوەندارەكان لەپەیوەندی دا بن بۆ ئەوەی كار لەسەر یەك بە یەكی داواكاریەكان بكرێ و كاری پێویست بۆ جێبەجێ كردنی بكرێ هەروەها جێگری سەرۆكی پەرلەمان گوتی سەرجەم داواكاریەكان رەوان و دەبێ یاساكانیش لەگەڵ ئەمرۆی داواكاریەكان بگونجێن و تەئكیدی كردەوە ئەو داواكاریانە مافی سەرەتایین و ئامادەین لەوەش زیاتر خزمەتتان بكەین و ئەو داواكاریانە چ وەك مرۆڤ یان وەك یاسا مافی رەوای خۆتانە و ناكرێ دەست بەرداری بین و بێگومان لەرێگەی لیژنەی پەیوەندارەوە كاری جیدی لەسەر دەكرێ و لەوەڵامەكەی ئاگەدار دەكرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار