٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مۆسكۆ هۆشداری دا لە دووپاتبوونەوەی سیناریۆی عێراق لەسوریا لەسەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی چەكە كۆكوژەكان دا.

سەرچاوە: KDP.info

روسیا – /KDP-infp دوابەدوای ئەوەی دەنگۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە سوریا بلاوبۆوەو مەسەلەكە بەهەند هەڵگیرا و داوای لێكۆلینەوە و سەلماندنی بەكارهێنانی ئەو چەكە كیمییایانە لە سوریا كرا، روسیا مەترسی خۆی دەربڕی لەوەی ئەو گەرانەیان بەدوای چەكی كیمیایی یە سوریا بەرەو هەمان سیناریۆ ببات كە دواتر بووبەهۆی رووخانی رژێمی عێراق .
لەپاش ئەوەی بان كی مۆن ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داوایەكی خستە بەردەم سوریا بۆ ئەوەی رێگە بدات پشكنەرە نێودەوڵەتییەكان بە مەبەستی گەیشتن بەراستی بەكارهێنراوی چەكی كیمیایی لە مانگی سێپتێمبەری رابردوو،لێژنەیەكی پسپۆر سەردانی سوریا بكات و لە راستی یا ناراستی رووداوەكە بكۆڵێتەوە، وەزیری دەرەوەی روسی سێرگی لاڤرۆڤ ئەم هەنگاوەی بە هەنگاوێكی مەترسیدار ناوبرد.
وەزیری دەرەوەی روسیا كە ولاتەكەی بە دوا زلهێزی دنیا دادەنرێت كە پاڵپشتی مانەوەی رژێمی سوریا دەكات بەگومانەوە لەو داوایەی روانی و مەترسی خۆی خستە روو لەوەی هەمان سیناریۆی روخانی سەدام بێت دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەری لەگەل مفەوەزی یەكێتی ئەوروپا نكوسازانا دلامینی – زوما رایگەیاند: هەندێ ولات و هۆكاری دەرەكی هەن دەیانەوێت بانگەشە كردن بۆ بەكارهاتنی چەكی كیمیایی لەلایەن سوریاوە رێگە بۆ غەزوی سوریا خۆش كەن.

هەواڵی پەیوەندیدار