نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و لایه‌نه عێراقییه‌كان له به‌غدا كۆ بووه‌وه

سه‌رله‌به‌یانیى ڕۆژی دووشه‌ممه 29ى نیسانى 2013، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانى به‌غداى كرد و له یه‌كه‌مین وێستگه‌ی سه‌ردانیاندا؛ سه‌ردانى هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی كرد و به گه‌رمی له لایه‌ن د.خالید عه‌تییه سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانى عێراق و جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی و ئه‌ندامانی لایه‌نه‌كانی نێو هاوپه‌یمانیی نیشتمانییه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و كراوه باسیان له بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق به گشتی و په‌یوه‌ندیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به تایبه‌تى و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كێشه‌كان به پێی بنه‌ماكانی ده‌ستوور و له ڕێگه‌ی دیاڵۆگ ولێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن كه میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی یه‌كه یه‌كه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتی كرده‌وه پرسی سه‌ره‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئایا هه‌رێمى كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا هاوبه‌شه یان نا؟! دووپاتیشى كرده‌وه كه عێراقی تازه به هاوكاری و هاوپه‌یمانیی كورد و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق بونیاد نرایه‌وه و بۆیه پێویسته به هاوبه‌شی له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه به‌ڕێوه ببردرێت و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ڕایگه‌یاندووه ئاماده‌یه چاره‌سه‌ریی هه‌موو گرفته‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه و به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوای ئه‌وه نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵه‌وه پێشوازییان لێ كرا. له كۆبوونه‌وه‌كدا كه له كه‌شێكى ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌و دیداره نیشان دا و مالیكی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی به هه‌نگاو و سه‌ردانێكی ئه‌رێنى وه‌سف كرد و هیوای خواست ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان به پێی پره‌نسیپى هاوبه‌شى و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان.
له كه‌شێكى كراوه و ڕاشكاوانه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان به پێی ده‌ستوور و سیسته‌مى فیدراڵى له سایه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوودا و نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه عێراقی تازه به هه‌وڵ و تێكۆشان و خه‌باتی هه‌موو لایه‌ك بونیاد نراوه؛ بۆیه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه به‌ڕێوه ببردرێت و نابێ له‌سه‌ر بنه‌مای كێ به‌هێزه و كێ بێهێزه به‌ڕێوه ببردرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن؛ به‌ڕێوه ببرێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێویستیى بایه‌خدان به لایه‌نى ئاسایش و پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى له سه‌رانسه‌رى عێراق، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌ركردنى ئه‌و یاسا گرنگانه‌ى كه كاریگه‌ریى كارایان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌بێت وه‌ك یاساى نه‌وت و گاز و یاساكانى دیكه، ڕێككه‌وتن.
دواى نیوه‌ڕۆش نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه پێشوازیی لێ كرا. له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاڵۆزی ئێستای سیاسیی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی و دواڕۆژی ئه‌و پرۆسه‌یه كرا. سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی وهاوبه‌شی و ته‌وافوق دامه‌زراوه و ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌ڕێوه ده‌بردرێت. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه قۆناغی ئه‌مڕۆی عێراق پێویستیی به پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌ره‌وپێشبردنی و یه‌كگرتوویی لایه‌نه‌كانی هه‌یه و داكۆكییان له‌سه‌ر پێویستیی پابه‌ندبوون به گفتوگۆ و زمانی ئاشتییانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان؛ كرده‌وه. هاوكات باسیان له‌و مه‌ترسییانه كرد كه هه‌ڕه‌شه له عێراق و ئاینده‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باسێكی دوور و درێژی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئه‌و پارێزگایانه‌ی خۆپیشاندانی تیادا ده‌كرێت پێشكه‌ش كرد و سه‌رۆك وه‌زیرانیش دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیی هه‌ر داوایه‌كى ڕه‌وا و یاسایی و ده‌ستووریی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و دژى به‌كارهێنانی هێزه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانى سڤیل. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا داكۆكیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی دیدار و په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ؛ تا گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریى كێشه‌كان كرده‌وه.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق داكۆكى له‌سه‌ر گرنگیى و پێویستیی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانى هاوپه‌یمانیى كوردستانى بۆ په‌رله‌مانى عێراق و گێڕانى ڕۆڵى خۆیان له بارودۆخى ئێستاى عێراقدا و به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی سیاسیی و په‌رله‌مانیى عێراق؛ كرده‌وه.
دواى ئه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن د.ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی لیستی (العراقیه)وه پێشوازییان لێ كرا. له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی ئێستای عێراق خرایه به‌ر باس و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مڕۆی عێراق ده‌كه‌ن وهه‌ردوولا هاوڕا بوون كه مه‌ترسیى ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر عێراق هه‌یه و پێویسته به پێی پره‌نسیپی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و ته‌وافوق كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكرێت و كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیاڵۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. هاوكات سه‌رۆكی لیستی العراقیه هیوای خواست په‌رله‌مانتارانی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مانى عێراق و كارى خۆیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانی د.ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتیمانیی عێراقی كرد و له دیدارێكدا ڕه‌وشی هه‌نووكه‌یی عێراق باسی لێوه كرا و هه‌ردوولا دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته ڕێگه‌چاره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكى عێراقدا بێت به شێوه‌یه‌ك كه بنه‌ماكانی دیموكراسى بپارێزرێن.
پاشان سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى ده‌سته‌ى سیاسیى به‌غداى ڕه‌وتى سه‌در كرد و له لایه‌ن سه‌ماحه‌تى سه‌ید مسته‌فا ئه‌لیه‌عقووبییه‌وه به ناوى سه‌ماحه‌تى سه‌ید موقته‌دا سه‌دره‌وه پێشوازى كران.
له دیدارێكدا بارودۆخى ئالۆزى عێراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى و ئارامكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى عێراق قسه و باسى لێوه كرا و هه‌ردوولا داكۆكیان له‌سه‌ر پێویستیى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره و میكانیزمى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دانیشتن و ده‌ستووره‌وه كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن سه‌ید عادل عه‌بدولمه‌هدى جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمار و سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى له عێراق و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى باڵاوه به گه‌رمى پێشوازى كرا. له كۆبوونه‌وه‌كدا ئامانجى سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مرۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و لایه‌نه عێراقییه‌كاندا له به‌غدا خرایه به‌ر باس و داكۆكى له‌سه‌ر پره‌نسیپى هاوبه‌شى و هه‌بوونى ماف و ئه‌ركه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرایه‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند كه له هه‌موو دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدایدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا؛ دووپاتى كردۆته‌وه كه عێراق به ته‌نیا لایه‌نێك به‌ڕێوه ناچێت و هه‌رێمى كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك تاكڕۆیى له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردندا قبوول ناكات و ده‌بێ هه‌مووان پابه‌ندى هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و ته‌وافق بن.




