عێراق.. دەروازی ترێبلی سنوری لە گەڵ ئوردن بۆ کاتیکی نادیار داخرا

رومادی - KDP.info / حکوومەتی عێراق دەروازەی ترێبیلی ی سنوری لە گەڵ وڵاتی ئوردن بۆ کاتێکی نادیار داخست و هۆکارەکەشی بۆ تێکچوی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە گەڕاندەوە، بەرێوەبری گشتی دەروزەی ترێبڵ قاسەم تەمیمی رایگەیاند: بە پشت بەستن بە نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق لە کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو دەست بە جیبەجیکردنی ئەو بریارە کراوە کە دەروازی ترێبل بە تەواوی لە رووی بازرگانان و گەشتیارانی نێوان عێراق و ئوردن دابخرێت و داخستەنەکەش بۆ کاتێکی نادیارە ، بەرێوەبەری گشتی دەروزەی ترێبڵ ئەوەشی خستەروو:کە هۆکاری داخستنەکە بۆ تێکجوونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکەی گەڕاندەوە ، لە لایەکی دیکەوە شەوی رابردوو جارێکی دیکە شەر و پێکدادان لە شاری رومادی لە نێوان گرووپە چەکدارەکان و سوپای عیراق دروست بوویەوە و بۆ ماوەیەکیش رێگای سەرەکی هاتوچۆی نیوان رومادی و دەروازەی ترێبلی سنوری داخرا.




