٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن: سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندایە

سەرچاوە: PNA

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندایە و بۆ دەستنیشانكردنی وادەی ئەنجامدانیشی لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە هەر كێشە وگرفتێكی یاسایی و تەكنیكی چارەسەر بكەن.

فوئاد حوسێن لە درێژەی لێدوانەكەیدا، گوتی: ئەگەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم كێشەی یاسایی تێدا هەبێ و هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە گرفتی تەكنیكی لێ بكەوێتەوە كە ببێتە هۆی دواخستنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە؛ ئەوە پێویستە پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم بە هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشە یاسایی و گرفتە تەكنیكیانە بدەن و دواتر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە دەستنیشان بكەن  كە تێكڕای ئەم كار و ئەركانە لە ئەستۆی ئەواندایە.

هه‌فته‌ی پێشوو، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، فەرەج حەیدەری، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا له‌ هه‌ولێر، رایگەیاند: بە شێوەیەكی رەسمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەكی نادیار نیشان دا.

حەیدەری روونی كردەوە، هەڵبژاردنەكە بە هۆی دوو هۆكار بووە، یەكێكیان بریتی بووە لەوەی كە لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە بڕگەی 5 لە ماددەی 32ـدا دەڵێ دەبێ هاووڵاتیانی مەسیحی تەنیا دەنگ بە كاندیداکانی مەسیحی بدەن و بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان لە هیچ هەڵبژاردنێكی دنیادا شتی وا نییە دەنگدەر ناچار بكەی دەنگ بە كاندیدی دیاریكراو بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار