٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمپانیای DNO بیره‌ نه‌وتێكی دیكه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا دۆزییه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

گه‌وره‌ كۆمپانیای بواری نه‌وتی"دی ئێن ئۆ"، دۆزینەوەی نەوتی لە فیشخابوری نزیك لە شارۆچكەی زاخۆ ڕاگەیاند.

ئاژانسی هه‌واڵی"رۆیتەرز" بڵاوی کردووەتەوە کە كۆمپانیای"دی ئێن ئۆ" ـی نەروێژیی ئاشكرای كردووه‌ لە کاتی کارکردنیاندا لە بیری نەوتیی فیشخابورـ١ نەوتی دیکەیشیان دۆزیوەتەوە.

هاوکات نوێترین ئەنجامی تاقیكردنەوەیان لە بیری فیشخابور لە هەرێمی كوردستان، بە هەبوونی نەوت تێیدا سەركەوتوو بووە و لە داهاتوودا کاری تێدا دەکەن.

كۆمپانیای نەوتیی DNOـی نەروێژی لە ساڵی 2004ـوەوە بۆندی دەرهێنانی نەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ئیمزا كرد، بەمەیش بوو بە یەكەمین كۆمپانیای بواری نەوت كە لە كوردستاندا دەستی كرد بە بەدواداگەڕانی نەوت.

كۆمپانیای "DNO" ٣ گرێبەستی نەوتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردووە و ٥٥%ـی کێڵگەی نەوتیی تاوکێ و لە دهۆک ٤٠% و لە هەولێریش ٤٠%ـی پشکەکانی هەیە.

DNO ئێستا لە هەولێری پایتەختی هەرێم نووسینگەی هەیە کە لە ڕییەوە کارەکانی ڕایی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار