گروپی كۆمپانیاكانی میدیای دۆغان پشتگیری لە چارەسەركردنی پرسی كورد دەكات

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ رۆژی دووشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پێوانەكانی كۆمپانیاكانی راگەیاندنی دوغان بە بەشداری سەرۆكی فەخری گروپی كۆمپانیاكانی دوغان لە ئەستەنبۆڵ كۆبوونەوەیەكی سەبارەت بە پرسی كورد و قۆناغی چارەسەری پرسی كورد سازكرد.
لەمبارەیەوە ئاژانسی دوغان بۆ دەنگوباس رایگەیاند كە كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پێوانەكانی گروپی كۆمپانیاكانی راگەیاندنی دۆغان و بەشداربووەكان بە تەیروتەسەڵی باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردیان لە توركیا و هەنگاوەكانی حكوومەت وPKKكردووە.
بەشداربووانی كۆبوونەوەكە هەنگاوەكانی حكوومەت و PKKو پەیامەكەی ئوجەلانیان زۆر بە گرنگ وەسف كردووە و ئاماژەیان بەوە كردووە كە پەیامەكەی ئوجەلان و هەنگاوەكانی PKKتەواوكەری یەكترن و دەوڵەتیش دەبێت بۆ تەواوكردنی ئەم هەنگاوانە,هەنگاوی كرداری بنێت.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گروپی كومپانیاكانی دوغان ئامادە بوونی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوكاری و پشتگیری كردنێکبۆ سەرخستنی قۆناغی چارەسەری دەربڕیوە و جەختیان لە سەر ئەوە كردووە كە دەبێت هەر هەمووی كەناڵەكانی راگەیاندنی سەر بەم كۆمپانیایانە بەو پەری هەستیارییەوە لە گەڵ هەلومەرجەكەدا هەڵسوكەوت بكەن و بە شێوەیەكی پیشەییانە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بارودۆخەكە بدەن.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە گروپی كۆمپانیاكانی دۆغان گەورەترین گروپی راگەیاندنی توركیایە و كاریگەرییەكی یەكجار زۆریشی لە سەر كۆمەڵگە و دەوڵەتی توركیا هەیە.




