٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەلاحەدین دەمیرتاش: PKK هیچ مەرجێكی بۆ كێشانەوە نییە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/  سەبارەت بەو هەواڵانەی كە گوایا PKKو دەوڵەتی توركیا بۆ كێشانەوەی هێزەكانی PKKلە نێوان خۆیاندا پێكهاتوونە رۆژی دووشەممە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش وتەیەكی پێشكەش كرد.

لەمباریەوە كەناڵی ئین تیڤی توركی بڵاویكردووە كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە كێشانەوەی هێزەكانی PKKلە نێو سنوورەكانی توركیادا گوتوویەتی: PKKبۆ كێشانەوەی هێزەكانی خۆی هیچ جۆرە مەرجێكی دەستنیشان نەكردووە و ناكات، بەڵكو PKKتەنیا لە سەر داواكاری عەبدوڵلا ئوجەلان دەستی بە كێشانەوەی هێزەكانی خۆی كردووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە PKKلە چوارچێوەی داواكارییەكانی ئوجەلاندا بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی پرسی كورد هەنگاو دەنێت و لە گەڵ دەوڵەتی توركیادا راستەوخۆ دانووستاندن ناكات و گوتەبێژی PKKئوجەلانە و PKKناتوانێت بەبێ ئوجەلان هیچ جۆرە هەنگاوێك بنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار