٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چیرۆكەكانی مەلانەسرەدین لە توركیا بە كوردی چاپكرا

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/  لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا، بۆ یەكەمینجار چیرۆك و وتەكانی مەلا نەسرەدین لە توركییەوە وەرگێڕدرانەی سەر زمانی كوردی و بەم زووانە چاپ دەكرێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر رایگەیاند كە وەرگێڕی كورد فەنەر ئاڵپ دەستی بە وەرگێڕانی هەر هەموو گوتە و چیرۆكەكانی مەلا نەسرەدین لە توركییەوە بۆ سەر زمانی كوردی كردوووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە فەنەر ئاڵپ رایگەیاندووە كە ئارمانجی لە وەرگێڕانی ئەم چیرۆك و گوتانە بەهێزتركردنی یەكێتی نێوان گەلی تورك و كورد و خۆشكردنی زەمینە بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی لە نێوان هەر دوو لایە.

هەواڵی پەیوەندیدار