٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاكەپە بۆ ماوەی دوو رۆژ بۆ گفتوگۆلەبارەی چارەسەری پرسی كورد كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل - KDP.info/ بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەر هەموو بەرپرسانی پارتی داد و گەشەپێدان، بە مەبەستی گفتوگۆ  و ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەركردنی پرسی كورد كۆببنەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئارتی خەبەری توركی رایگەیاند كە بە فەرمانی سەرۆكی ئاكەپە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەم هەفتەیەدا هەر هەموو بەرپرسانی ئاكەپە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە كەمپی قزڵجە حەمام بۆ گفتوگۆ  سەبارەت بە چارەسەركردنی پرسی كورد كۆدەبنەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم كۆبوونەوەیەدا زیاتر لە 1000 بەرپرسی ئاكەپە لە سەرانسەری توركیادا ئامادە دەبن و راو بۆچوونەكانی خۆیان سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا دەخەنە روو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار