پەرلەمانتارێكی سەدر: چەندان ئیمزاى تر بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكی ئامادەیە
پەرلەمانتارێكی رەوتى ئەحرار كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتیی دەكا راى گەیاند: ئێستە چەندان پەرلەمانتاری تر ئامادەن ئیمزا بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق بكەن و ئیمزاكان رێژەی یاسایی تەواو دەكەن.
د.ماجدە عەبدولەتیف تەمیمی پەرلەمانتاری رەوتى ئەحرار كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتیی دەكا رایگەیاند: دواى ئەوەى جەلال تاڵەبانى سەركۆمارى عێراق بەهۆى تەواونەبوونى رێژەیی یاسایی ئیمزاكانى گەڕاندەوە و پرسی لێسەندنەوەى متمانەى راگرت، ئێستە چەندان پەرلەمانتاری تر ئامادەن ئیمزا بكەن، لەگەڵ 160 كەى تر لە رێژەی یاساییی زیاتر دەبن.
تەمیمی گوتى، هەموو بارستە سیاسییەكان سوورن لەسەر پرۆسەى لێسەندنەەى متمانە و ئەمە پڕۆژەیەكی نیشتمانییە بۆ رزگاركردنى عێراق لە دەسەڵاتێكی تاكڕە و كە سادەترین خزمەتگوزاریی پێشكێشی گەلی عێرق نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پڕۆژەیە لەدایكبووى ناخی خەڵكە نەك پلانێكی هەرێمی بێ و یا بۆ تێكدانى ریزی تایەفەیەك و لایەنێك بێ، ئەوانەى كە پەنا دەبەنە بەر وڵاتان بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات ئەوانە كارنامەی دەرەكیی جێبەجێ دەكەن.
تەمیمی پرسیارى كرد و گوتى، چۆن دەبێ لە وڵاتێكی 33 ملیۆنی كەسێك نەبێ شیاو بێ لە جێگەى نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى ئێستە، یا ئەمە گەڕانەوەیە بۆ قۆناغی پێش 2003 كاتێك دیمەنی سەركردەی زەرورە و سەركردەى رەها پێڕەو دەكرا.
"رەوتى سەدر و سەرجەم لایەنە نیشتمانییەكان لە هاوپەیمانیی كوردستان و لیستی عێراقییە بەرگریی لە بەهەدەردانى خوێنی ملیۆنان قوربانى كە خوێنی خۆیان رشت بۆ لەناوچوونى دیكتاتۆریەت" تەمیمی گوتى.
ئەندامەكەى رەوتى ئەحرار پتر گوتى، ئەوەى لەێر چەترى پەرلەمان بێتە ئەنجامدان ئێمە پێوەی پابەندین جا چ لە لێسەندنەوەى متمانە بێ یا ئەنجامدانى چاكسازیی بێ هەروەك بەشدارانى كۆبوونەوەكانى نەجەف و هەولێر داوایان كرد، گرینگ لەو دۆخەدا ئەنجامدانی پرۆسەیەكی دیموكراسی بێ و سەرخستنى ئەو ئەزموونە بێ لە وڵات، نەك بەهێزكردنى ئەزموونى دیكتاتۆریەت دووبارە دەبێتەوە.
لەبارەى ئاخۆ بارستەى ئەحرار درزی تێ كەوتووە گوتى، بەپێچەوانەوە بارستەى ئەحرار لە ماوەى چەند سەعاتێكدا هەر 40 ئیمزاى خۆی كۆ كردەوە و زۆر تۆكمە و یەكڕیزە و رژدین لەسەر لێسەندنەوەى متمانە لە حكوومەتى ئێستە.




