سیداد بارزانی بەشداری پرسەكانی سۆرانی كرد

سۆران- KDP.info/ دوای سەردانی بەرێز سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ سۆران، بەشداری پرسەی دوو هاوڵاتی كرد، بەیاوەری دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی10 و كارگێرو ئەندامانی لق بەشداریان كرد پرسەكانی سۆران.
دوای نیوەرۆی دوێنێ بەرپرس و كارگیرانی لق بە یاوەری جەنابی سیداد بارزانی نوینەری جەنابی سەرۆك بارزانی بەشداریان كرد لە پرسەی شیخ مستەفا شیخ نجیم لە مزگەوتی گەورەی خەلیفان، كە كەسایەتیەكی بەناوبانی دەڤەری خەلیفان بوو بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوای كردبوو، دواتر بەرێزان بە شداریان كرد لە پرسەی دایكی بەرێز رێبوار یەڵدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەنیسەی دیانا، كەبەهەمان شێوە بەهۆی تەمەنی زۆرەوە چوە بەر دلۆڤانی خودا.




