سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ساڵیادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی (التاخی) پیرۆز ده‌كات

به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌رێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی(التاخی)ی خۆشه‌ویست
رێز و سڵاو..
به بۆنه‌ی یادی 46 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (التاخی)ی خۆشه‌ویست جوانترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشڤه‌چوونی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
هیوادارم (التاخی) وه‌ك هه‌میشه به مینبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بمێنێته‌وه بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوان پێكهاته‌كان و چین و توێژه‌كانی عێراقی نوێ‌دا.
ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوونتان لێده‌كه‌م و هیوادارم (التاخی) زۆرتر پێش بكه‌وێت و به‌رده‌وام بێت له گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی كه له پێناویدا دامه‌زراوه . هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
28ی نیسانی 2013




