بەغدا.. کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جەعفەری بە ئەرینی کۆتایی پێهات

بەغدا - KDP.info / کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەت و ئیبراهیم جەحفەری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی لە بەغدا کۆتایی پێهات و تێدا پاراستنی پەیوەندی ستراتیژیی نێوان کورد و شیعە دووپات لێکراوەتەوە و هەردوو لا پابەندبوونیان بە ناوەرۆکی ئەو رێکەوتنانەی دەربرییوە کە پێشتر لە کۆبوونەوەکانی پێشووی هەردوولای ئیمزای لەسەر کراوە، نووسینگەی ئیبراهیم جەعفەری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، دوای کۆبوونەوەکی ئەمرۆی نێوان بارزانی و جەعفەری بەیاننامیەکی بڵاوکردەوە ، تێدا ئەوەی خستۆتە روو : کە کۆبوونەوەکە ئەرینی بووە و هەردوولا رێکەوتوون، لەسەر پابەندبوون بە هەموو رێکەوتنەکانی پێشوویان و درێژەدان بە کۆبوونەوەکان لە داهاتوودا بەئامانجی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسانەی کە لەنێوان حکومەتی ئیتیحادی و هەرێمی کوردستان بە هەڵپسێردراوەی ماونەتەوە، بەرنامەی کاری شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بریتییە لە کۆبوونەوەیان لە گەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بیجەگە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، شاندی هەرێم پێک هاتوون لە دکتۆر ئاشتی وەزیری سامانە سروشتییەکان و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پیشمەرگەی هەرێمی کوردستان پارێزگاری کەرکووک.




