ئه‌مریکا پێشوازى له سه‌ردانى شاندى هەرێمی کوردستان بۆ به‌غدا ده‌کات

بەغدا - KDP.info / باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق پێشوازى له سه‌ردانى شاندى هەرێمی کوردستان بۆ به‌غدا ده‌کات و بە هەنگاوێکی ئەرینی وەسفی دەکات ، له‌به‌یانامه‌کیدا باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌عێراق ڕایگه‌یاند: کۆبونه‌وه به‌رنامه بۆ دارێژراوی سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق نورى مالیکى لە بەغدا هەنگاوێکی ئەرینیە و پێشوازى له سه‌ردانى شاندى هەرێمی کوردستان بۆ به‌غدا دەکەین ، له‌به‌شێکى تر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، به‌رپرسانى ئه‌مریکا له نزیکەوە لە په‌یوه‌ندی بوون له‌گه‌ڵ سه‌رکرده سیاسییەکانی هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق بۆ هاندانى هه‌نگاوى ئیجابى وه‌ک ئه‌م هه‌نگاوه بۆ هێورکردنه‌وه‌ى کێشه هه‌نوکه‌ییه‌کان. به‌یاننامه‌کهی ئەمەریکا ئەوەشی خستۆتە روو : کە ئێمه هانى هه‌موو لایه‌ک ده‌ده‌ین تا ده‌رفه‌تێک بۆ هێنانه‌کایه‌ى کردارى ئیجابى به ئاراسته‌ى ئاشته‌وایى نیشتیمانى بێتەکایەوە ، که توانا به عێراق ببخشێت لە پێناو زاڵبون به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریزم و به‌هێزکردنى دامه‌زراوه دیموکراسیه‌کانى ووڵات و په‌ره‌پێدانى خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو عێراقیه‌کان.




