٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەشاندێكی قوتابیانی زانكۆی هەڵەبجە كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ دووشەممە 29/4/2013 دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەشاندێكی قوتابیانی زانكۆی هەڵەبجە كرد كە بەنوێنەرایەتی هەڵمەتی كەمپینی بە ستانداردكردنی زانكۆی هەڵەبجە سەردانی پەرلەمانیان كرد بوو.

لەدیدارێكدا كە فازڵ بەشارەتی و عومەر هەورامی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون.

شاندەكە داواكاری هەڵمەتەكەیان بە ئیمزای سێ هەزار و سێ سەد و پەنجا كەس پێشكەشكرد و تیادا داوایان كرد زانكۆی هەڵەبجە بایەخی زیاتری پێ بدرێ و لەرووی ئاوەدانكردنەوەو دابینكردنی بینای خوێندن و پەرەپێدانی زیاتر ئاوری جیددی لێ بدرێتەوە.

لەبەرامبەردا دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و دووپاتی كردەوە پەرلەمانی كوردستان بەهەموو شێوەیەك پشتگیری داواكاریەكانی شاری هەڵەبجەی شەهید دەكات چونكە ئەو شارە نموونەی قوربانیدان و خەبات و فیداكاریە و هەرچی بۆ بكرێ لەهەموو رووێكەوە كەمە و بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین بۆیە هەموو پشتیوانیەكتان دەكەین و لەرێگەی لیژنە پەیوەندارەكانەوە بەدواداچوونی پێویست بۆ داواكاریەكان دەكرێ و لەوەڵامەكەی ئاگەدار دەكرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار