دەڤەری سۆران: 2 كیلۆو 12 گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

سۆران- KDP.info /بەهۆی زۆری هاوردەی هاولاتی ئیرانی بەمەبەستی كارو گوزەران رۆژانە ژمارەیەكی زۆری هاولاتیان لە هەرسێ نەتەوەكانی كوردو فارس و عەجەم سەردانی كوردستان دەكەن و لە بازگەی حاجی ئۆمەران و سەنتەری قەزای سۆران چوند هاولاتیەكی ئیرانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێن.
هێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، رێژەیەكی زۆر مادەی هۆشبەر لە جۆری (شیشەو تلیاك و گراس) دەستی بەسەردا دەگرن، بەو هۆیەوەش چەند كەسێك بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەرەوە گیراون. لە چەند رۆژی رابردوودا لەناو كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، لەلایەن هێزەكانی بنكەی ئاسایشی كۆمەڵگای حاجی ئۆمەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، یەك كیلۆو 203 غرام مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشە بە كەسێكی رەگەز ئێرانی (فارس) گیراوە. لەلایەكی ترەوە هەر بەپێی زانیارییەكانی، رۆژی 26ی نیسان 2013 (800) گرام تلیاك و 9 گرام گراس بە هاووڵاتییەكی دیكەی ئێرانی گیراوەو ئێستا لێكۆلێنەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
لای خۆیەوە بەرپرسی نووسینگەی بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران، هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو گووتی، هێزەكانی ئێمە بەردەوام لە ئامادەباشی دان و زۆر چاوكراوەن، بۆ ئەوەی نەهێڵن لە سنووری دەڤەری سۆران مادەی هۆشبەر بێتە هەرێمی كوردستان و بازرگانی پێوە بكرێت.




