٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە هۆی گرانییەوە حاجییانی ئێرانی سەردانی حەج ناكەن

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ بە هۆی گرانبوونی مەسرووفاتی حەج زۆربەی هەرە زۆری حاجییانی ئێران بە تایبەتی ئەوانەی كە دەیانەویست ئەمساڵ فەریزەی حەج بەجێ بێنن وازیان لە رۆیشتن بۆ حەج هێناوە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی مێهری ئێرانی لە سەر زاری بەرێوەبەری گشتی حەج و زیارەتی ئێران بونیامین شكوومەند گواستووتەوە كە برەی 10 تا 12 میلیون تمەن وەكو مەسرووفاتی حەج برە پارەیەكی یەكجار زۆرە و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و زیارەتی ئێرانیش بە هۆی ئەوەیەوە كە نرخی دراوی ئێرانی رووی لە دابەزین كردووە ناچار بووە كە مەسرووفاتی حەج زیاد بكات.

بەرێوەبەری گشتی حەج و زیارەتی ئێران ئاماژەی بەوە كردووە كە لە گەڵ بانكی ناوەندی ئێرانیش لە سەر ئەم مەسەلەیە گفتووگۆیان كردووە و داوایان لە بانكی ناوەندی كردووە كە دراوی بیانییان بە نرخێكی گونجاوتر پێ بدات، بەڵام بانكی ناوەندی ئەم داواكارییەی قەبووڵ نەكردووە.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە مەسرووفاتی ئەمساڵی حەج لە ئێران بەبێ حەد زۆرە و هەر بۆیە زۆربەی هەرە زۆری حاجییانی ئێران لە رۆیشتن بۆ حەج پەشیمان بوونەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار