٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بنالی یڵدرم: ئێمە وەكو حكوومەت مامەڵەمان لە گەڵ پەكەكە كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەزمیر - KDP.info-/ وەزیری رایگەیاندنی حكوومەتی توركیا بنالی یەڵدرم لە شاری ئەزمیر وەڵامی رەخنەكانی پارتە ئوپوزسیونەكانی توركیا سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری دایەوە و گوتی: بەڵی حكوومەت مامەڵەی لە گەڵ پەكەكە كردووە.

لەم بارەیەوە مالپەڕی دونیا بوولتەنی توركی رایگەیاند كە وەزیری راگەیاندنی توركیا بنالی یەڵدرم لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری ئەزمیردا وەڵامی رەخنەكانی پارتە ئوپوزسیونەكانی داوەتەوە و گوتوویەتی: حكوومەت بۆ بەرەژوەندی وڵات و خەڵك مامەڵەی لە گەڵ پەكەكەدا كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی شەڕی چەندین ساڵە لە دژی پەكەكە زیاتر لە 400 میلیار دۆلاری توركیا بە فرۆ چووە و ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرەڕای بە فرۆ چوونی ئەم برە پارەیە، هاوكات زەرەری یەكجار زۆری گیانیش بەر توركیا و خەڵكی توركیا كەوتووە.

وەزیری راگەیاندنی حكوومەتی توركیا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەگەر ئەو 400 میلیارد دۆلارە سەرفی خزمەتگوزاری كرابایا ئەوا دەتوانرا كە 400 پرد وەكو پردی بوغازچی لە ئەستەنبووڵ دروست بكرێت، بۆیە بۆ ئەوەی كە چی دیكە سامان و سەروەتی ئەم وڵاتە بە فرۆ نەچێت حكوومەت لەگەڵ پەكەكەدا مامەڵەی كردووە و هەر دوو لا پێكهاتوونە و ئیرادەی خۆیانیان بۆ چارەسەر كردنی ئەم پرسە نیشان داوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار