٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەعدوڵڵا ئەرگین: قۆناغ قۆناغی هەنگاونانە

سەرچاوە: KDP.info

 ئەستەنبووڵ- KDP.info/وەزیری دادی حكوومەتی توركیا سەعدوڵڵا ئەرگین لە شاری ئەستەنبووڵ لە گەڵ رۆژنامەنووساندا كۆبۆوە و لەو كۆبوونەوەیەدا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و بریارە پەكەكە بۆ كێشانەوەی هێزەكانی خۆی كرد.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی رایگەیاندووە كە وەزیری دادی توركیا سەعدوڵلا ئەرگین بریاری پەكەكەی بۆ كێشانەوەی هێزەكانی خۆی لە نێو خاكی توركیادا بە بریارێكی گرنگ و بەسوود وەسف كردووە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە ئاسانكاری پێویست بۆ جێبەجێ كردنی ئەم بریارە بكەن.

وەزیری دادی توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە كات كاتی قسە كردن و شرۆڤە كردنی بێ سوود لە سەر مەسەلەكان نییە بەڵكو كات كاتی هەنگاونانی كردارییە و پێویستە حكوومەت، پەكەكە و لایەنەكانی دیكەی پەیوەندیدار لەم روویەوە هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن و ئەركی سەر شانی خۆیان جێبەجێ بكەن.

سەعدوڵڵا ئەرگین گوتوویەتی: قۆناغی چارەسەری گەیشتووە ئاستێك كە نە پەكەكە و نە توركیا ناتوانن لێ پاشەگەز ببنەوە هەر بۆیە هەر دوو لا ناچارن كە هەنگاوی زیاتر بنن و ئەم پرسە چارەسەر بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار