٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیته‌ی عەقڵمەندان: پێشنیاری پەروەردە بە زمانی كوردی ئاراستەی حكوومەت دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

مەڵاتییە-KDP.info/  ئەو تیمەی كۆمیته‌ی عەقڵمەندان كە بۆ وەرگرتنی راو بۆچوونی خەڵكی ناوچەكە سەردانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵی ( كوردستانی باكوور) كردبوو، رۆژی یەكشەممە لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لە شاری مەڵاتییەدا رایگەیاند كە پێشنیاری پەروەردە بە زمانی كوردی ئاراستەی حكوومەت دەكەن.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر رایگەیاند كە تیمی كۆمیته‌ی عەقڵمەندان لە كۆبوونەوەی جەماوەرییەكەی خۆی لە شاری مەڵاتییەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ناوچەكەدا چەندین پێشنیار و بۆچوونی زۆر باش و ئەرێنییان پێ پێشنیار كراوە و ئەوانیش هەوڵ دەدەن كە ئەم بۆچوونانە راستەوخۆ ئاراستەی حكوومەت بكەن.

تیمی كۆمیته‌ی عەقڵمەندان جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە یەكێك لەو داواكارییانە كە لە زۆربەی هەرە زۆری شار و شارۆچكەكاندا ئاراستەمان كراوە مەسەلەی پەروەردە بە زمانی كوردی بووە و ئێمەیش ئەو پێشنیارە راستەوخۆ ئاراستی حكوومەت دەكەین و بۆ جێبەجێ كردنیشی هاوكاری و پشتگیری لە حكوومەت دەكەین.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار