٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیانی ئەمڕۆ 3تەقینەوە لە عەمارە و دیوانییە روویدا

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info/بەرەبەیانی ئەمرۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە سەر شەقامی سەورە لە ناوەراستی شاری دیوانییە تەقیوەتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش 2 كەس گیانیان لەدەستداوە و 20 دیكەش برینداربوون، سەرچاوەیەکی سەربازی عیراق بە ئاژانسی رۆیتەرز راگەیاند: تەقینەوەکە لەشەقامی سەورە روودا وە و ئامانجی یەکەیەکی ئەمنی بووە، دوای رووداوەکەش تیمەکانی پزیشكی و ئە،منی دەستبەجێ‌ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە بەمەبەستی گواستنەوەی تەرمەكان و بریندارانی رووداوەكە و هاوکات پۆلێسی دیوانییە پەراوی لێکۆلینەوەی کردۆتەوە، بەهیوای دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی رووداوەكە، لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپارێزگای میسان بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند: دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوە لە ناو بازارێكی میللی لە ناوەراستی عەمارە تەقینەوە بە پێی ئامارە سەرتاییەکان ژمارەیەك كوژراو برینداری لێكەوتەوە، كە تائێستا ژمارەی قوربانییەكان بە دروستی نەزانراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار