لە گەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەکانی دەستپێکرد

عێراق - KDP.info/ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەیانی گەیشتە بەغدا و لە لایەن ئیبراهیم جەحفەری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشمانییەوە، پێشوازی لێکرا، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی ئیبراهیم جەحفەری بە KDP.infoراگەیاند: کەمێک بەر لە ئێستە شاندی هەردوولا بەسەرۆکایەتی جەعفەری و بارزانی دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە، دۆسیەی کێشەکانی ننێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالیان خستۆتە بەر باس تاوتوێکردن، پاش ئەم کۆبوونەوەیەش وەک سەرچاوەکە بەKDP.info راگەیاند: وابڕیارە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیراڤان بارزانی بە جیا لە گەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە ساز بکات.
.
.




