٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمریكا و پێشوازیی لە سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا كرد

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info/ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی كورد بە سەرۆکایەتی نێچرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بە مەبەستی تاوتوێكردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، دوای ئەوەی لەكۆبوونەوەی دوێنێی نێوان نێچیرڤان بارزانی و نوێنەرانی كورددا لەبەغدا، رێككەوتن لەسەری، بەگوێرەی لێدوانی بەشداربووانی كۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەرۆکی حکومەت و و نوێنەرانی كورد، بڕیارە شاندی كورد كەیسەكانی مادەی 140 و پێشمەرگە و بودجە لە گەڵ بەغدا تاوتوێ بكات، پێشتر عەلی موسەوی راوێژكاری رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند:  بەغدا پێشوازی لەشاندی كوردی دەكات و حکوومەتی فیدراڵ گەشبینە بەو سەردانە، موسەوی ئەوەشی خستەڕوو کە هەردوولا سەرجەم كێشە هەڵپەسێدراوەكان تاوتوێ دەكەن. لە لایەکی دیکەوە هەریەك لە ئەمریكا و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازیان لە سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا كرد و بەهەنگاوێكی گرنگیان وەسفكرد، بەتایبەت لەكاتێكدا كە عێراق بەقۆناغێكی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار