٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.مەحمود عوسمان: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار درا سبەی شاندەکەی کوردستان، سەردانی بەغدا بکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.infp.info/ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان لە بەغدا، بڕیار درا سبەی شاندێکی باڵای ھەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی گفتوگۆ لە بارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی بەغدا سەردانی بەغدا بکات.

لەمبارەیەوە د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکانی بەغدا کۆبووەوە، کە ھەموو کوتلە کوردییەکان تێیدا بەشداربوون و بڕیار درا سبەی شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات.

د.مەحمود عوسمان گوتیشی: ئەو شاندە لە نوێنەری ھەموو لایەنەکان پێکدێت و ھەندێک کەسی ھونەریشی تێدا دەبێت و سەردانی بەغدا دەکەن ، بۆ گفتوگۆ لە گەڵ لایەنەکان لە بارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا.

عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد: گەڕانەوەی پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان بۆ بەغدا، پەیوەستە بە ئەنجامی ئەو شاندەی سەردانی بەغدا دەکەن.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا راشیگەیاند: رووداوەکانی ئەم چەند رۆژەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بەشێکی گفتوگۆکانی شاندی ھەرێم دەبێت لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار