مالكی ده‌یه‌وێت حارس زاری بكات به‌جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر له‌پێناو چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان، پێشنیاری پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق خستووه‌ته به‌رده‌م حارس زاری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقی ئه‌رده‌نی بڵاویكرده‌وه كه، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه پێشنیاری پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی كردووه بۆ حارس زاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند پۆستێكی وزاری بداته ده‌سته‌كه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نوری مالكی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمانی سوننه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه، خولی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی نێوان نوێنه‌ره‌كانی "مالكی و "حارس زاری" نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی و جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه كه،
نوری مالكی هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنه نێوخۆیه‌كان ته‌واو بكات و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌و ناكۆكیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئوردون كه‌م بكاته‌وه، له‌نێوانیشیاندا دۆسیه‌ی "حارس زاری" كه له‌ساڵی 2007 له‌و ولاته ده‌ژی، له‌پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد.




