٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان .. سبەی گفتوگۆ لە بارەی ھەموارکردنەوەی یاسای ماف وئیمتیازی کەسوکاری شەھیدان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر - تایبەت بە kdp.info/ فازل بەشارەتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی کاتژمێر11پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و تێدا گفتوگۆ لە بارەی ھەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان دەکرێت.

فازل بەشارەتی گوتیشی: ئێمەش وەکو لیژنەی پێشمەرگە پرۆژە یاسایەکمان ئامادەکردووە و لە گەڵ وەزارەتی شەھیدان گفتوگۆمان کردووە و بڕیاریشە سبەی لە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت.

بەشارەتی ئاماژەی بەوەشکرد: ھەوڵدەدەین ئەم پڕۆژە یاسایە بە شێوەیەک تێپەرێندرێت کە لە خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دابێت، چونکە موچەی شەھیدان بەراورد لە گەڵ موچەکانی دیکە کەمترە، بۆیە ھیوادارین لە پڕۆژە یاسایە بتوانین مافێکی زیاتر بە شەھیدان بدەین کەمافێکی رەوای خۆیانە.

هەواڵی پەیوەندیدار