شێخان .. ئیسماعیل بێشكچى سهردانى پهرستگهى لالشى كرد

شێخان - تابیەت بە KDP.info/ لە درێژەی ئەو سەردانەی نووسەری دۆستی کورد ئیسماعیل بێشكچی، دوای رێگەپێدرانی بۆ گەشت و دەستپێکردنی یەکەمین گەشتی بۆ کوردستانی باشور، ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی پەرستگای لالشی کرد و بەگەرمییەوە لە لایەن بەرپرسانی رۆحی ئێزیدی و بەرپرسانی ئیداری قەزای شێخان پێشوازی لێکرا.
لەم سەردانەدا بەرپرسانی لاش و ئێزدییەکان باسی رەوشی ژیان و گوزەران و ئازادی بوونی کوردە ئێزدییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بۆ میوانەکەیان کرد و بێشکچیش خۆشحالی خۆی بۆ ئەمجۆرە رێز و پێکەوژیان و گەشەکردنانە نیشان دا کە لە نێوان هەموو کوردستانییەکان هەیە.




