به‌شێک له عه‌به‌ره‌کانی که‌رکووک بوونی هێزەکانی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند

کەکووک- تایبەت بە KDP.info/ دوای ئه‌وه‌ی له نێوان هێزه‌کانی سوپای عێراقی و خۆپێشانده‌رانی به‌شێکی عێراق و به‌تایبه‌تی حه‌ویجه رووی دا و بووه هۆی کوژران و بریندار بوونی سه‌دان که‌س ئه‌مه‌ش وای کرد گرژی و ئالۆزیه‌کان په‌ره بسێنن. دوای ئەم رووداوانه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هاتنه سنووری که‌رکووک و بازنه‌یه‌کی ئه‌منیان له سنووری شاره‌که دروستکرد، بۆ دروست نه‌بوونی ئه‌و کێشەیه له ناو کەرکووک، بۆیه تاڕاده‌یک ئارامیی به‌خۆوه بینی.
ئه‌مڕۆ له باره‌گای "الحراک الشعبی السلمی فی عراق و اللجان شعبیه فی کرکوک" کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی له ته‌لاری بینای خۆیان له رێگای به‌غدا ئەنجام دا و له سه‌ره‌تای کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که له لایەن ئه‌کره‌م عوبەیدییه به‌یاننامه‌یه‌ک خوێندرایه‌وه سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخەی ئێستە له سنوری که‌رکووک هه‌یه و به تایبه‌تی رووداوه‌که‌ی شاره‌دێی حه‌ویجه.
عوبەیدی راگه‌یاند: پێویسته لێکۆڵینه‌وه له گه‌ل ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کاره به تایبه‌تی به‌رپرسی گشتیی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سوپا بکرێت که له سنوری که‌رکووک و حه‌ویجه‌ن و ئه‌و بڕیاره تاوانکاریه‌یان جێبەجێ کردووه.
هه‌ر له گۆنگره‌که‌ش خالید موفه‌ره‌جی رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی هاتنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌که‌ین بۆ ئه‌و سنوره و ئارام کردنەوه‌ی بارودۆخه‌که.




