خانەقین .. بە هۆی نەگەرانەوەی ناویان کورد 5 کورسی لەدەستدەدات

خانه‌قین - KDP.info / سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی خانه‌قین پێیوایه که لایه‌نه کوردییه‌کان به‌رپرسن له که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورسییه‌کانی شارۆچکەکەیان کە لەدەرنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کەمبۆتەوە ، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی خانه‌قین سه‌میر محه‌مه‌د، له لێدوانێکیدا بۆ شه‌فه‌ق گوتی: ڕێژه‌ی کورسییه‌کانی کورد له‌سه‌دا 50 که‌مبۆته‌وه که ئه‌وه‌ش له ئه‌ستۆی لایه‌نه کوردییه‌کان و کۆمیسیۆنه. ئاشکراشی کرد که 22 هه‌زار ده‌نگده‌ری کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان بێبه‌شکران و ناوه‌کانیان له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنه‌وه نه‌گه‌ڕایه‌وه. سه‌میر محه‌مه‌د جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وەش کردەوە که لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان به‌رپرسن له که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورسییه‌کانی خانه‌قین له شه‌ش کورسییه‌وه بۆ 3 تا 4 کورسی راشیگەیاند: له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌و لایه‌نانه نه‌یانتوانی حوکمڕانییه‌کی باش بکه‌ن متمانه‌ی خەڵک بەدەست بێنن، سه‌میر محه‌مه‌د نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی که که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورسی کورد ببێته هۆی دروست بوونی قه‌یرانی ئابووری و خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچه‌یه‌دا.




