هه‌ولێر .. شاندێكی لقى سێى پارتی دیموكراتی كوردستان برینداره‌كانى رووداوه‌كه‌ى حه‌ویجه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه

شاندێكی لقى سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركووك به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسى لق سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى ئێمرجنسیان له شارى هه‌ولێر كرد و برینداره‌كانى رووداوه‌كه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ى باشوورى رۆژئاواى كه‌ركوویان به‌سه‌ر كرده‌وه، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا شاندى لقى سێى هیواى هه‌رچى چاكبوونه‌وه‌ى زووه بۆ برینداره‌كان خواست و هه‌روه‌ها شاندى لقى سێ دووباره پاڵپشتى و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌موو هاوكارو و یارمه‌تیه‌ك بۆ چاكبوونه‌وه‌ى برینداره‌كان دووپات كرده‌وه و دیسان برایه‌تى پێكه‌وه ژیانى نێوان پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركووك به تایبه‌تیش كورد و عه‌ره‌ب جه‌ختى له‌سه‌ر كرایه‌وه.




