رۆشنبیرێكی كورد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كا‌زاخستان ده‌ستنیشانكرا

كا‌زاخستان- KDP.info/ له رێوره‌سمێكدا و له لایه‌ن یه‌كێتیی گه‌لانی كا‌زاخستان، كه‌سایه‌تی رۆشنبیری كورد پرۆفیسۆر كنیاز ئیبراهیم، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كا‌زاخستان ده‌ستنیشانكرا.
سه‌رۆكی لقی دهۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، حه‌سه‌ن سلێڤانی به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند : زۆر دڵخۆشین كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی (به‌ربانك)ـی رۆشنبیری و سه‌رۆكی ره‌وه‌ندی كوردی له وڵاتی كا‌زاخستان، به تێكڕای ده‌نگ له لایه‌ن یه‌كێتیی گه‌لانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌مه هه‌نگاوێكی مێژووییه بۆ كورد به گشتی و بۆ كوردانی كا‌زاخستان به تایبه‌تی، گوتیشی : ئێمه وه‌كو نووسه‌رانی دهۆك پیرۆزبایی خۆمانی ئاراسته ده‌كه‌ین، له ساڵی رابردوو ئێمه‌ی به بانگهێشتێكی فه‌ره‌می بۆ كا‌زاخستان بانگهێشت كرد و له‌وێ چه‌ند سمینارێكمان له‌باره‌ی مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی كورده‌وه پێشكه‌ش كرد.
سلێڤانی، ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی بۆ كورد به گرنگ نیشان دا و هیوای ئه‌وه‌شی خواست راگه‌یاندنه‌كانی كوردی گرنگی به‌م هه‌واڵه بده‌ن.
پرۆفیسۆر كنیاز ئیبراهیم، كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیریی ناوداری كورده له كا‌زاخستان، له بواری ئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه چالاكی و به‌رهه‌می هه‌یه.
تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، له ساڵی 2006 له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، به فه‌ره‌می پێشوازی لێكرا و پارساڵ به‌شداری له فێستیڤاڵی رۆشنبیری سۆران كرد و سمینارێكی له‌باره‌ی مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی كوردانی كا‌زاخستان پێشكێش كرد.




