٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق .. مۆلەتی كاركردنی 10 كەناڵی ئاسمانی هەڵپەسێردرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغداد- KDP.info/حكوومەتی بەغدا جارێكیتر مۆلەتی كاركردنی چەند كەناڵێكی ئاسمانی  لە عێراق وەستاند،  كە بە گوێرەی هەواڵ راگرتنەكەیان بۆ ئەو رۆلە دەگەڕێتەوە کە  لە رووداوەكەی حەویجە  هەیانبووە و   هانی خەڵك بۆ ئاژاوەگێڕی داوە و ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری و  ئایندەی پرۆسەی  دیموكراسی لە عێراقدا.

دوای ئەوەی لە گواستنەوەی هەواڵی پێكدادانەكانی حەویجە چەند كەناڵێك بە شێوەیەك هەواڵەكەیان گواستەوە كە لە سوودی خۆپیشاندەران بێت، حكوومەتی بەغدا  مۆلەتی كاری چەند كەناڵێكی راگرت.

موجاهید ئەبو هێل بەڕێوەبەری  تۆڕەکانی  راگەیاندنی بینراو و بیستراوی سەر بە راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند: بڕیاری هەڵپەساردنی مۆلەتی كاركردنی هەندێک كەناڵی ئاسمانیمان داوە،  كە هانی دووبەرەكی تائیفی دەدەن.

لە نێو ئەو ئەو كەنالانەی مۆلەتییان هەڵپەسێردراوە هەریەك لە (جەزیرە و شەرقییە و شەرقییە نیوز و بەغدادییە و فەلوجە و بابلییە و سەلاحەددین و ئەنوار2 و ئەلتەغەیر و یەكێكی تر ) دەبینرێن.

شایانی باسە ئەو هەڵپەساردنەی مۆلەتی كاركردنە جاری یەكەم نییە لە لایەن بەغداوە  بڕیاری لێدەرێت، ماوەیەکی لەمەو پێشیش جارێكیتریش كەناڵی جەزیرە داخراوە و دواتر مۆلەتی كاركردنی پێدراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار