٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەسیل نوجێفی: با سوپای عێراق لە شارە گەورەکان بکشێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- KDP.info  /  لە پەراوێزی کۆبوونەوەیان لە گەڵ  پارێزگاری موسڵ ،  سەرۆک  عەشیرەتەکانی ئەو ناوچانەی لەم دواییە لە عێراق رووبەروی  بارگرژیی بوونەتەوە، رایدەگەینن کە نوری مالیکی دژی هەر کەسێک دەوەستێتەوە، کە بۆچوونی وەک بۆچوونی ئەو نەبێت، لای خۆشییەوە ئەسیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ رایگەیاند: بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانەی بارگرژیی تێدایە، کە چەند رۆژێکە دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە ، لە گەڵ سەرۆكی عەشیرەتەكانی ناوچەكە كۆبۆتەوە و  داوای كشانەوەی سوپای عێراقی كرد بە تایبەتیش  لە ناو شارە گەورەکاندا،  هەروەها  پارێزگاری موسڵ داوای لە حكوومەتی عێراق کرد،  کە پێوستە گوێ‌ لە داخوازیی خۆپیشاندەران بگرێت و بە هەموو لایەك كار بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بكەن. لای خۆشیانەوە سەرۆكی عەشیرەتەكانی ناوچەكە، حكوومەتی عیراقیان بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی بە كەمتەرخەم و بێباك زانی  و رایانگەیاند:  حكوومەتی عێراق  بەشێوەیەكی توند و دوژمنكارانە كار لە گەڵ هەركەسێكدا دەكات كە رای پێچەوانە و دژە بۆچوونی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار