لە هەرێمی کوردستان 51 ملیار دینار قەرز بە گەنجانی خاوەن پرۆژە دراوە

هەرێمی كوردستان - KDP.info / بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی تائێستا زیاتر لە 4800 گەنج لەهەرێمی كوردستان قەرزی بچووك یان وەرگرتووەو پرۆژەیان ئەنجامداوە لەبەرامبەریشدا وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت لەهەوڵی هەمواركردنەوەی یاسای قەرزی بچووكن بەشێوەیەك هاوڵاتی زیاتر سوودمەندبێت لەوەرگرتنی قەرزی بچووك.بئامارەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،ئەوەشی خستۆتە روو ؛ ئەو 4800 گەنجە سوودمەند بووەی قەرزی بچووك، زیاتر لە 51 ملیار دیناریان بەسر دابەشکراو ەو پرۆژەكانیشیان بەشێوەیەكی گشتی بریتی بوونە لە بازرگانی و خزمەتگوزاری و پیشەسازی و كشتوكاڵی. هەر گەنجێك تەمەنی لەنێوان 16 بۆ 35 ساڵ بێت و بێ كار بێت بۆی هەیە ، سوودمەندبێت لەوەرگرتنی قەرزی بچووك ،كەبڕەكەی لە یەك ملیۆن دینارەوە تاكو 15 ملیۆن دینارە بەپێی قەبارەی پرۆژەكە گۆرانکاری بەسەر دیت.لای خۆشییەوە ئاسۆس نەجیب وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: پرۆژەی قەرزی بچووك بە ئامانجی گرنگی دانی زیاتر بە بێ كاران و رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان پرۆژەکە هەموار دەکرێتەوە.




