هەواڵگرە بەریتانییەكان لەناو خاكی سوریا بە نهێنی بە دوای بەلگەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوییەوەن..

بەریتانیا – / KDP.infoشەڕی نێو سوریا بەرەو قۆناغێكی دیكە هەڵدەكشێ وئەمەریكاو ئەوروپا هەڕەشەی تووندتربوونی هەڵوێست و گۆڕینی ئاكامەكانی شەڕەكە دەكەن لە حاڵەتێك ئەگەر سەلما سوریا چەكی كیمیاییی بەكارهێناوە..
لەم رووەوە سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری زۆر تووندی داوە بە گۆڕینی ئاكامەكانی شەڕەكە..
بەگوێرەی هەواڵێكی دەیلی ستاری بەریتانی هەواڵگرە بەریتانییەكان لە نێو سوریا بە نهێنی بە دوای وەدەستهێنانی بەلگەن لەو شوێنەی كە دەنگۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تێدا بڵاوبۆتەوە..
لە درێژەی هەواڵەكەدا هاتووە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دێڤید كامیرۆن بەشی كارووباری دەرەوەی لە دەزگای جاسسوسی بەریتانی (MI6) راسپاردووە تا بەلگەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بۆ بەدەست بێنن، وێڕای ئەوەی كە دووپاتی كردۆتەوە جگە لەو بەلگانەی لە دەزگا هەواڵگرییەكانی بەریتانیا دەستیان دەكەوێت، باوەڕ بە راپۆرت و بەلگەی هیچ دەزگایەكیتر ناكەن ..
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا زیاتر گووتی: بەلگەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی هەیە لە لایەن حكومەتی سوریا بەڵا ئەوان بۆ بەلگەی زیاتر دەگەڕێن، لە حاڵەتی بەردەست كەوتنی بەلگەی زیاترو سەلماندنی بەكارهێنانی ئەو چەكە ئەوا دەبێتە تاوانی جەنگ و پێویستە بە جیددی مامەڵە لەگەڵ ئەو تاوانە خەتەرناكەو ئەنجام دەرانی بكرێت.
لەلایەكیترەوە هەر رۆژنامەی دەیلی ستار باسی لەوە كردووە كە چەتەكانی ئەلیكترۆنی بەریتانی توانیوییانە بچنە ناو نامە ئەلیكترۆنییەكانی بەشار ئەسەدەوەو ئەو نامە گۆڕینانەوەی بەشار ئەسەد لەگەڵ ئێران ببینن كە بۆ پەسپاندنی دەسەلاتی خۆی ئەنجامییان دەدات.
هەروەها چەتە ئەلیكترۆنییە بەریتانییەكان توانیویانە ئەو رەمز و كۆدانەش بخوێننەوە كە وردەكاری شیڕی كیمیایی و هێرشەكانی داهاتوو دەخەنەروو..




