عیسمەت رەجەب:رەوشی پارێزگای موسڵ زۆر ئاڵۆزە

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/عیسمەت رەجەب بەرپرسی لقی14پارتی دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoرایگەیاند: لە دوای رو،داوەکەی حەویجە رەوشی پارێزگای موسڵ ئالۆزی بەخۆیەوە بینیوە، تایبەت لە ماوەی چوار رۆژی رابردوو شەر لە نێوان نەقشبەندییەکان وسوپا و پۆلیسی عێراقی بەردەوام بووە، کە لە ئەنجامدا 30پۆلیس و سەرباز گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی زۆری ھێزە چەکدارەکانیش کوژراون.
عیسمەت رەجەب گوتیشی: ئێمە لەم روداوانە نابینە تەرف بۆ ھیچ لایەنێک، بەڵام دژی ھەر توندوتیژیەکین چ لە دژی سوپا بێت یان لەدژی ھاولاتیان بێت.
رەجەب ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای 101رۆژ لە خۆپێشاندان مانگرتنی سەرتاسەری بۆ ماوەی یەک رۆژ راگەیاندرا، بەڵام تا ئێستاش ھاتوچۆ زۆر کەمە و دوکان و بازارەکان ھەموویان نەکراونەتەوە و خەڵک زۆر بێزارە لە رەوشە ئالۆزە.
ھەفتەی رابردوو سوپای عێراق ھێرشی کردە سەرخۆپیشاندەرانی حەویجە،لەئەنجامدا زیاترلە 200کەس بونە قوربانی،دوای ئەوەش شەر لەچەند ناوچەیەکی دیکە لەنێوان ھێزە چەکدارەکان وسوپای عێراق دروست بوو،لەوانەش پارێزگای موسڵ وقەرەتەپە وسڵێمان بەگ.




