٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە: ھیچ پلانێک لە بەردەستدا نییە پێشمەرگە بچێتە ناو کەرکووک

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.INFO/ ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوەبەری گشتی  راگەیاندن و رۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: بە ھیچ شێوەیەک پلانی ئەوە لە بەردەستدا نییە، ھێزەکانی پێشمەرگە بچنە ناو پارێزگای کەرکووک، بەڵکو بۆ پاراستنی دەوروبەری کەرکووک چوونەتە ناوچەکە، بۆ ئەوەی لە خەڵکی نەخوازراو بپارێزێت.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: چوونی ھێزی پێشمەرگە بۆ دەوروبەری کەرکووک بە پێی رێککەوتنێک بووە لە گەڵ پارێزگاری کەرکووک، چونکە ئەوان لە ناوەخۆی کەرکووک کێشەیان نییە، ئەگەر پێشمەرگە دەرەوەی کەرکووکیان بۆ بپارێزێت.

حیکمەت ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو ھێزانەی لە دەوروبەری کەرکووکن، ھەمان ئەو ھێزانەن کە پێشتر لەوێ بوونە و تەنیا چەند یەکەیەکی سەربازی جولەیان پێکراوە، بۆ ئەو شوێنانەی کە دەروازەن بۆ ھاتوچۆی تیرۆرستان.

سەبارەت بە لێدوانێکی فەرماندەی وشکانی سوپای عێراق کە چوونی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە بە مەتەرسی لە قەڵەم دەدات ناوبراو گوتی: پێشتر رێککەوتنێک لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەبوو کە 15خاڵی ھاوبەش لەو ناوچانە دەبن و نابێت ھیچ ھێزێکی دیکە ھەبێت، بەڵام لەماوەی رابردوو ھەردوو فەرماندەی دیجلە و جەزیرە پێکھاتن و ئەمەش پێشلێکردنی ئەم رێککەوتنەیە و ئێستەش کە پێشمەرگە چووتە دەوروبەری کەرکووک لە سەر داوای پارێزگار بووە. ئەمەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین کە ئەو ناوچانەی ئاڵۆزی تێدا رووددەدات، بیپارێزین.

هەواڵی پەیوەندیدار