٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەزانی رێژەی دانیشتوانی عێراق چەندە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info/بە پێی دوای ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق، رێژەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە گەیشتۆتە 35 ملیۆن کەس و زێدەبوونی رێژەی دانیشتوانیش بۆ نەبوونی رۆشەنبیری زاوزێکردن و رۆشەنبیری گشتی لە نێو خێزانەکان، گەرێندراوەتەوە، وەزیری پلاندانی عێراق عەلی شوکری ئاشکرای کرد: کە بەپێی تازەترین ئاماریان کە لەسەر بنەمای ورد و مۆدێرن وەک خۆی باسێ لێوەکردووە، ئەنجام داوە، بۆیان دەرکوتووە، کە رێژەی دانیشتوانی ئێستای عێراق گەیشتۆتە 35 ملێۆن کەس و بۆ لە مەو دوا سیستەمیکیان داناوە، کە پاش ماوەیەکی تر دەست بەکار دەبێت و لە رێگەیەوە دتوانن سات لە دوای سات، زانیاری تەواویان لەسەر زێدەبوونی ژمارەی دانێشتوان دەست کەوێت، عێراق وەک رێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان ئاشکرای کردووە، یەکێک بووە لەو وڵاتانی جیهان، کە زوو رێژەی دانیشتوانی زیاد دەبێت، ئەم گەشەکردنە خێرای دانیشتوانیش، وەک نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی باسی دەکات، گرفتی بۆ حکومەت هێناوەتە ئاراوە، بە تایبەت لە رووی دابینکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان وەک یەکەی نیشتەجیبون و ئاو و کارەباو بوارەکانی تری ژیان، لیژنە پەیوەندیدارەکان لە پەرلەمانی عیراق بەردەوام رەخنەیان لە وەزارەتی پلاندانان گرتووە، کە تا ئێستا نەیتوانیووە ئاماری راستەقینەی رێژەی دانیشتوانی عێراق بخاتەروو، پێان وابووە گەشە کردن و زێدەبوونی رێژەی دانیشوان لە عێراق بۆ نەبوونی ستراتیژیەتی حکومەت و رۆشەنبیری زاوزێکردن و رۆشنبیری گشتی خێزانەکان گەراندۆتەوە، وەزارەتی ئافرەتانی عیراقیش لە زاری گوتەبێژەکەیەوە ئاشکرای کردووە: کە بڵاو پێکردنی رۆشنبیری زاوزیکردن و منداڵبوون لە نیو خێزانە گوند نێشینەکانی عێراق دا، زۆر ئەستەمە و لە رابردوو نەیان توانییوە، سەرکەوتووبن، لە ماوەی رابردوودا دەوڵەتی عیراق 8 جار سەرژمێری گشتی کردووە، دوا جار کە سەرژمێری کرد بێت، ساڵی 1997 بووە، ئەوکات بێجگە لە هەرسێ پارێاگاکەی هەرێمی کوردستان، هەولێر و سلێمانی و دهۆک، ژمارەی دانێشتوانی عێراق، گەیشبووە 19 ملیۆن و 184 هەزار و 543 کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار