٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ کار بە رێنمایی نوێ لەبارەی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-  تایبەت بەKDP.INFO/ فازل حاجی حوسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر بە KDP.INFO رایگەیاند: لە ئەمڕۆ بەدواوە کار بەڕێنمایی نوێی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت، کە نرخی ھەر پستۆنێک  250ھەزار دینارە.

فازل حاجی حوسێن گوتیشی: ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی خەڵک دراوە، چونکە پێشتر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سێ پستۆن بوون حیسابی چوار پستۆنیان بۆ دەکرا، بەڵام ئیستە بۆ ھەر پستۆنێک 250ھەزار دینارە.

حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێنمایانە تەنیا ئۆتۆمبێلی ساڵۆن دەگرێتەوە و ئۆتۆمبێلە بەرزەکان ناگرێتەوە . ناوبراو راشیگەیاند: ئەو بڕیارەی لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دراوە، بۆ زیادکردنی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل ھەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵکو تەنیا راگیراوە بۆ کاتێکی نادیار.

هەواڵی پەیوەندیدار