٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە گەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-   تایبەت بەkdp.info/  ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ پەرلەمانتار و  وەزیرە کوردەکان لە بەغدا کۆبێتەوە.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: مەبەست لەم کۆبوونەوەیە بۆ ئەوەیە راوبۆچوونی پەرلەمانتار  و وەزیرەکان وەربگرێت، لە بەر ئەوەی بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای ھەرێم بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.

ئەبوبەکر راشیگەیاند: ئەم شاندە سەردانی بەغدا دەکات و لە گەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە، ئەگەر ئەنجامێکی باشی ھەبێت ئەو کات دەگەڕێنەوە و لە گەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و بڕیار دەدرێت لە بارەی گەڕانەوەی پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان بۆ بەغدا، بەڵام ئەگەر ئەنجامی نەبێت ئەستمە بەگەڕێنەوە.

لە دواین کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان لە بەغدا بڕیار درا شاندێکی باڵای ھەرێم بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی ناوەند سەردانی بەغدا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار