هه‌ولێر..سیمینارێك بۆ ئیسماعیل بێشكچى له‌باره‌ى دۆزى كورد سازكرا

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ ئێوارە لە شاری هەولێر لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین سیمینارێکی بۆ کەسایەتی ناودار و نووسەری تورک و دۆستی گەلی کورد ئیسماعیل بێشکچی سازکرد، سیمیارەکە لە ژێر ناوی سەدەی بیستەم سەدەی ناخۆشی گەلی کورد بوو، بەڵام سەدەی بیست و یەک دەبێتە سەدەی خۆشی گەلی کورد. .
له سیمیناره‌كه‌دا كه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین رێكیخستبوو، سه‌ره‌تا مو‌سا ئه‌حمه‌د به‌ناوی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیه‌وه به‌خێرهاتنی بێشكچی و میوانانى كرد و دواتر فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی كورته‌یه‌كی له سه‌ر ژیان و تێكۆشانی بۆچوونه زانستییه‌كانی ئیسماعیل بێشكچی خسته‌ڕوو ، هه‌روه‌ها رۆڵی بێشكچی له خه‌بات و تێكۆشان و تێگه‌یاندنی كورد له كورد بوونی خۆی به‌رزنرخاند، كه ئه‌مه‌ش مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1970 ده‌گه‌ڕێـته‌وه و له نیمچه سه‌ربه‌خۆبوونیشیدا بێشكچی وه‌ك خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كورد و كوردستان له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ده‌رگای هه‌رێمی كورستانی دا .
پاشان ئیسماعیل له سیمیناره‌كه‌دا گوتى خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له كوردستان‌م و میدالیای بارزانی نه‌مرم پێ به‌خشراوه .
پاشان باسى له دۆزى گه‌لى كورد كرد و رایگه‌یاند گه‌لی كورد هه‌رگیز سه‌ری بۆ دوژمنان شۆڕ نه‌كردووه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بۆته ده‌وڵه‌ت ، گوتیشى سه‌ركه‌وتنى ئێوه نزیكه و زۆریش پێویسته یه‌كبوونى ناوخۆییتان بپارێزن .




