٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كریس كۆچێرا و هاوسه‌ره‌كه‌ى و شاندێكى فه‌ره‌نسى سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد

سەرچاوە: KDP.info
بارزان - تایبەت بە KDP.info /   له‌ به‌رده‌وامیى سه‌ردانى چین و توێژه‌كان و شاند و كه‌سایه‌تیانى ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بۆ مه‌زارى نه‌مران له‌ بارزان، ئه‌مڕۆ شاندێكى شوێنه‌وارناسى فه‌ره‌نسى و كریس كۆچێرا و هاوسه‌ره‌كه‌ى سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد.
شانده‌كه‌ی شوێنەوارناسی فه‌ره‌نسی کە پێکاتبوو لە  پسپۆری زانکۆی  لیۆن دویای فەره‌نسی سه‌ری لە مه‌زاری نه‌مران لە بارزان دا و لەلایەن  خه‌لات بارزانی نوێنەری  سه‌رۆك بارزانی   پێشوازیان لێكرا ـ هەروەها رۆژنامەنووسی  ناڤدارێ فەرەنسی كریس كۆچێرا و هاوسەرەکەی  سه‌ریان لە مه‌زاری نه‌مران دا و لەلایەن  خه‌لات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی  پێشوازیان لێكرا ـ دواتیرش سەردانی مه‌زاری ئه‌نفالكراوەکانیان لە بارزان کرد و لە گوتەیەکدا  شاندی میوان  رۆل و خه‌باتی بارزانی نه‌مریان لە پێناو  ئازادی و سەرفرازی  گه‌لی كورد بلند نرخاند ـ

هەواڵی پەیوەندیدار