٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قه‌ره‌یلان رۆڵی سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌تی هه‌رێمی له‌ پرۆسه‌ی ئاشتیدا به‌رز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان تیڤی كه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا ده‌قه‌كه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی دیداری رۆژدا په‌خش ده‌كرێت، موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا، رۆڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی له‌ پرۆسه‌ی ئاشتیدا به‌رز نرخاند .

قه‌ره‌یلان هیواشی خواست هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ر رۆڵی خۆی بۆ پشتگیری كردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا به‌رده‌وام بێت، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا موراد قه‌ره‌یلان پابه‌ندی خۆیانی به‌ ئاشتی دووپاتكرده‌وه‌، هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند قه‌بول ناكه‌ین قۆناغه‌كانی ئاشته‌وایی له‌ توركیا جێگۆركێی پێ بكرێت.

له‌ كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شیدا داوای له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كرد كه‌ به‌ كردار پشتگیری پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا بكه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار