لە دەڤەری باڵەكایەتی یادی 39 ساڵەی كارەساتی پردی گەڵاڵە كرایەوە
سۆران- KDP.info/ بەمەبەستی بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی پردی گەلالە لە شارەدێی گەڵاڵەی دەڤەری باڵەكایەتی، بە ئامادەبوونی عەبدولرەحمان مەلا رەسول بەرپرسی لقی 26ی گولانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یادی 39 ساڵەی بۆردوومانكردنی كارەساتی پردی گەڵاڵە كرایەوە.
لە مەراسیمەكی شایستەدا، بە ئامادەبوونی بەرپرس و كارگێرانی لقی 26ی گولان و كارگێرو ئەندامانی ناوچەی باڵەك و ژمارەیەكی زۆری جەماوەرو عەبدولواحید گوانی قائیمقامی چۆمان و پارت و لایەنە سیاسیەكان و بەرپرسی دەزگاكانی حكومی و عەسكەری دەڤەرەكە، یادی 39 ساڵەی كارەساتی پردی گەڵاڵە كەتیایدا نزیكەی 100كەس شەهیدو برینداربوون بەرز راگیراو لە ووتەیەكییشدا هەر یەك لە بەرپرسی لقی 26ی گوڵان و بەرێوەبەری شارەدێی گەڵاڵە تیشكیان خستە سەر ئەو كارەساتە گەورەیەی كە لە 26/4/1974 دوور لە هەموو بەها مرۆیەكان و بە شێوەیەكی دڕندانەی حكومەتی بەعسی رووخاو ئەو كۆمەڵ كوژیەی ئەنجام داو لە ساتێكدا زیاتر لە 100 هاولاتی و پێشمەرگەی شەیدو بریندار كردو چەندین ووتاری تر لە یادەكەدا خرانە روو كە گوزارشت بوون لە كارەسات و بۆمبا بارانكردنی پردی گەڵاڵە هاوكات لە برگەی كۆتایی رێو رەسمەكەشدا ئامادەبوان وەك رێز گرتنێك لە قوربانیانی كارەساتەكە گوڵیان لە سەر كۆتەڵی شەیدان لە پردی گەڵاڵە دانا.




