سوپای عێراق توانی دەست بە سەر ئەوناوچانە بگرێتەوە کە کهوتبوونە دەست ھێزە چەکدارەکان

موسڵ - تایبەت بەKDP.info/ قاسم ساڵح سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لەپارێزگای موسڵ بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ھاتوچۆ لە شاری موسڵ ئاسایی بوو، بەڵام بڕیاردراوە بەشەو تا ئەوکاتەی رەوشەکە ئارام دەبێتەوە ھاتوچۆ قەدەغە دەبێت.
قاسم ساڵح گوتیشی: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو ناوچەکانی یەرموک و رفاعی و17 تەموز کەوتبوونە دەست ھێزەچەکدارەکان، بەڵام ئەمڕۆ ھێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ و سوپای عێراق توانیان کۆنترۆڵی بکەنەوە و ھێزەچەکدارەکانی تێدا نەماوە.
سەرۆکی لیستی برایەتی رونیشیکردهوە، لە دوای رووداوەکەی حەویجە خۆپیشاندان لە گۆرەپانی ئەحرار ناکرێت، بەڵام لە مزگەوتەکان خەڵک گردبونەوە سازدەکەن و داوای مافی خۆیان دەکەن.
لەدوای روداوەکەی حەویجە لە پارێزگای موسڵ ھێزە چەکدارەکان ھێرشیان کردە سەرچەند ناوچەیەک لە شاری موسڵ وتوانیان ناوچەکانی 17تەموزو رفاعی و یەرموک کۆنترۆڵ بکەن و ھاتوچۆش قەدەغەکرا و دوکان و بازارەکانیش داخرابوون.




